کوردستانی
کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ بریندار دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
لە هەواڵێکدا ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2020 هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری "سەرتەزێن"ی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژیی گولـلە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو".

پەیامنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ئاشکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کۆڵبەرە ناوی " نەجمە مورادی"یە و خەڵکی گوندی " قولی ئاوا" یە، شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری بانه.
س.س
س.س