کوردستانی

ناوچە ساردەکان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوچە ساردەکان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەکی خاو دەچێت بەڕێوە، ، قایمقامی قەزای شارباژێریش رایدەگەیەنێت هەرچەندە قەزای شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی ناوچەیەکی ساردە، بەڵام دابەشکردنی نەوتی سپی لەو سنوورە دەستیپێنەکردووە.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای شارباژێر لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سنوورەکەیان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا دابەشکردنی نەوت لە قەزای شارباژێر دەستیپێنەکردووە، چاوەڕێی بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانین".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەرنامەیان هەیە لە ناوچە ساردەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن، هەروەها لە ناوچەی هەورامان دەستکراوە بە دابەشکردنی نەوت کە ناوچەیەکی ساردە دەبێت دوای ئەوێ، لە قەزای شارباژێر دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت، چونکە ئێرەش ناوچەیەکی ساردە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan