کوردستانی

لە ماوەی 15 رۆژدا 56 تۆمەتبار دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی 15 رۆژدا 56 تۆمەتبار دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لە ماوەی 15 رۆژی سەرەتای ئەم مانگەوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ و ناحیەکانەوە لە کۆی 63 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە 56 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند "هێزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ و ناحیەکانی چەمچەماڵ لە ماوەی 15 رۆژی سەرەتای ئەم مانگەوە لە کۆی 63 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە 56 تۆمەتبار دەستگیرکراون، هەروەها لەو ماوەیەدا 125 کێشە لە سنووری 9 بنکەی پۆلیسی سنوورەکە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 56 تۆمەتبار دەستگیرکراون بە فەرمانی دادگا و دادوەرە بەڕێزەکان، هەروەها دەستیش بەسەر 3 ماتۆڕسکیل و سێ چەک و سێ دەمانچەدا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەستخۆشی لە سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی سنورەکەمان دەکەین و ڕایدەگەیەنین چاوپۆشی لە هیچ تۆمەتبارێک ناکرێت کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبێت ،داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بن بەپێدانی زانیاری لەسەر دیاردە دزێوەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال