کوردستانی
گۆشتفرۆشێک بەهۆی فرۆشتنی چەوری ناتەندروست بە هاوڵاتییان داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر زانیاری هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر چەوری ناتەندروست، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی باوان دادەخات و خاوەنەكەی رووبەرووی رێكاری یاسایی تووند دەكاتەوە.
لەسەر زانیاری هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر چەوری ناتەندروست، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی باوان دادەخات و خاوەنەكەی رووبەرووی رێكاری یاسایی تووند دەكاتەوە.
لەراگەیەنراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە "بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی كاركردن و سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی و هەبونی بڕێكی زۆر چەوری خراپ و نەشیاو بۆ خواردن، لیژنەكانی قایمقامیەت گۆشتفرۆشی باوان لەشاری سلێمانی دادەخات".
ئاماژە بەوەشکراوە "خاوەنی گۆشتفرۆشی باوان، بەنیازبووە چەورییە خراپبووەكە لەگەڵ گۆشتی دیكەدا تێكەڵ بكات و بەشێوەی قیمە بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبكاتەوە، بڕێكیشی لەو چەورییە خراپبووەی بە نۆكاو فرۆشەكان فرۆشتووە".
ئەەشخراوەتەڕوو "لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوت بەفرگرەكەی لە دوكانێكی نزیكی خۆی داناوە و پڕی كردووە لەو جۆرە چەورییە خراپە، بۆیە لەلایەن لیژنەكەوە دەستی بەسەردا گیراوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆلەناوبردن".
ئەوەش هاتووە "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، گۆشتفرۆشی باوان، نزیك چایخانەی شەعبی ناو بازاڕی شاری سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی تووند دەكرێتەوە".
س.س
س.س