کوردستانی
داوا دەکرێت سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا داوای بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی زانیاری لەبارەی رێککەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیا راگەیاند "هیچ کابینەیەکی حکومەتی هەرێم هاوشێوەی ئەم کابینەیە بابەتی دۆسیەی نەوت ناشەفاف و مەرکەزی نەبووە، بڕیاربوو سندوقی داهاتە نەوتییەکان کارا بکرێت، بەڵام کارا نەبووە، هەروەها ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز هەیە تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە و لەم کابینەیە وەزیری سامانە سروشتییەکان نییە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە رێگەی پەرلەمانەوە یاداشتێکمان داوە کە واژۆی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لەسەر، بۆئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکی کابینەی پێشووی حکومەت بووە زانیاری و وردەکاریی ئەو رێککەوتنە 50 ساڵیەی نێوان هەرێم و تورکیا بخاتەڕوو، چونکە تاوەکو ئێستا ئەم رێککەوتنە نە بۆ پەرلەمان و نە بۆ حزبەکان و نە بۆ خەڵک روون نییە".
س.س