کوردستانی

لەبارەى داخستنی دەروازە نافەرمییەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەى داخستنی دەروازە نافەرمییەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بڕیارەکەی عیراق بۆ داخستنی دەروازە نافەرمییەکان تەنها بۆ ئەو دەروازانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندییە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەبارەت بە داخستنی دەروازە نافەرمییەکان، تەنها بۆ ئەو دەروازە سنورییانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندییە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو دەروازە سنورییانەی هەیە فەرمین، هیچ دەروازەیەکی نافەرمی نییە"، ئەمە لە کاتێکدایە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد بەمەبەستی داخستنی دەروازە نافەرمییەکان.
Qaiwan
Qaiwan