کوردستانی
بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان 17 شوێن سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا – کاروان نوری
راگهیاندنى قایمقامیهتى سلێمانی بڵاویكردووەتهوه، بەهۆی سەرپێچیکردن لەمەرج و رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی پسوڵەی سزادانی بۆ 17 شوێن کردووە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دووی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه "بەهۆی سەرپێچیکردن و پابەندنەبوون بەرێککارەکانی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەکە (17) پسوڵەی سزادانی بۆ چێشتخانە، چایخانە، مارکێت و نانەواخانەی لە گەڕەکەکانی ئاشتی و رزگاری شاری سلێمانی کردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی کارکردن لە شوێنەگشتییەکان جێبەجێکردنی رێککارەکانی خۆپارێزییە، پێویستە لەسەر شوێنەکان دەمامک و ماددەکانی پاکژکردنەوە بەکاربهێنن و سەرجەم ئەو کارمەندانەی لەوشوێنانە کاردەکەن دەمامک ببەستن".
ک.ن
بیروڕا



