تەندروستی
نۆ سوودی گرنگی سێكسكردن لەنێوان هاوسەرەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێكسكردن دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك بەسەر هاوسەرگیریدا وەكو شتێكی ئاسایی و دووبارەوە بوو سەیر دەكرێت، هەروەها دەبێتە كارێك لە پەراوێزی ئەنجامدانی ئیشوكارەكانی ژیان و خێزان دا.
لە راستیدا ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە لەنێوان ژن و پیاودا دەبینرێت، بەڵكو پێویستە بە بەرنامە سێكس لەگەڵ یەكتر بكەن، چونكە دەبێتە هۆی گەشەی ژیری و قوڵبوونەوەی پەیوەندییە خێزانییەكەیان.
یەكەم: نەشوەی سێكسی
كاتێك دەگەیتە نەشوەی سێكسی، جەستەت هۆرمۆنی "ئۆكسیتۆسین" دەردەكات كە دەبێتە بەخشینی هەستكردن بە بەختەوەری و بەهێزبوونی پەیوەندییەكەت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت.
توێژینەوەیەك دەریخستووە تەنیا یەكجار سێكسكردن لە هەفتەیەكدا بەسە بۆ ئەوەی هەست بە بەختەوەریی بكەیت.
دووەم: سوودی بۆ دڵ هەیە
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە سێكسكردن سوودی زۆری بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ و كەمكردنەوەی فشاری خوێن هەیە.
سێیەم: لە شێرپەنجەی پرۆستات دەتپارێزێت
سێكسكردن بەشێوەیەكی رێكخراو مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە، ئەوەش بەپێی توێژینەوەی كۆمەڵەیەكی پزیشكیی ئەمەریكی كە تیایدا 32 هەزار پیاو بەشدارییان پێكراوە.
چوارەم: دەبێتە هۆی سووتانی كالۆریی زیادە
سێكسكردن بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دەبێتە هۆی سووتانی 150 یەكەی كالۆری.
پێنجەم: ئازار ناهێڵێت
دەستبازی بێ ئەنجامدانی سێكسكردن دەبێتە هۆی كەمكردنەوە یان نەهێشتنی ئازار لای ژن. هەروەها دەستبازی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ژانەسەر، پشت و پێیەكان بەتایبەت كاتێك ژن دەچێتە سوڕی مانگانەوە.
شەشەم: بیركردنەوە بەهێز دەكات
سێكسكردن دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیركردنەوە لای ئەو ژن و پیاوانەی تەمەنیان دەگاتە 50 ساڵ، بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆكسقۆردی بەریتانی.
حەوتەم: شڵەژن و نائارامی كەم دەكاتەوە
دوای گەیشتن بە ئۆرگارزم، جەستە ئەو هۆرمۆنانە دەڕژێنێت كە بەرپرسیارە لە باشكردنی بارودۆخت، هەروەها یارمەتیی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شڵەژان و راڕایی دەدات.
هەشتەم: رێكخستنی خەو
سێكسكردن یارمەتیدەرە بۆ رێكخستنی شێوازی خەوتن، چونكە دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی "برۆلاكتین" و "سیرۆتۆنین"، كە ئەو دووانەش جەستە ئارام دەكەنەوە و رۆڵیان دەبێت لە خەو لێكەوتنی باش.
نۆیەم: دووگیان بوون
روونە كە سێكسكردن دەبێتە هۆی دووگیان بوون، كە ئەوەش منداڵی لێدەكەوێتەوە و ئارامیی كۆمەڵایەتی و دەروونی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ك.ر