کوردستانی

دووەمین خەڵاتی چاپخانەی كارۆ بە چیرۆكنووسێكی دیاری كوردستان دەبەخشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووەمین خەڵاتی چاپخانەی كارۆ بە چیرۆكنووسێكی دیاری كوردستان دەبەخشرێت
مەودا میدیا – کاروان نوری

لە (21)یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، چاپخانەی کارۆ خەڵاتێکی رێزلێنان دەبەخشێتە یەکێک لە نووسەر و کەسایەتییە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری چاپخانەکەش ئاماژە بەوە دەکات، جگە لەوەی کتێبێکی بۆ چاپ دەکەن هاوکات لە مەراسیمێکدا کتێبەکە بۆ ئامادەبوواندا نمایش دەکرێت.

عەتا مەحمود، بەڕێوەبەری چاپخانەی کارۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی پار، لە (21) یەکەمین ساڵیادی دامەزارندنی چاپخانەی کارۆدا، خەڵاتێکی رێزلێنان دەبەخشینە یەکێک لە نووسەر و کەسایەتییە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان کە ئەویش، مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیلە".

ئەوەشی خستەڕوو "زنجیرەی دووەمی پڕۆژەی کارۆ ئەمساڵ لە بواری چیرۆک دەبێت، لەدوای پرس و را بە لیژنەیەکی سێ کەسی، بڕیارماندا خەڵاتی کارۆی ساڵی 2020 بۆ مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل بێت".

روونیشیکردووەتەوە "کۆمەڵە چیرۆکی "خەونە بێسەروبەرەکان" لە دوو توێی کتێبێکدا لەسەر ئەرکی چاپخانەی کارۆ بە تیراژی 500 دانە چاپ دەکەین و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لەگەڵ پارچەیەک رلیڤ کە پۆرترێتی نووسەرە دەکەینە دیاری بۆ نووسەر، کە کارەکان تەواوبوون کات و شوێنی مەراسیمەکە دیاری دەکەین". 

 ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب