کوردستانی

بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان داوایەک ئاراستەی مووچەخۆران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان داوایەک ئاراستەی مووچەخۆران دەکرێت
مەودا میدیا – کاروان نوری

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بە مەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە هەژماری بانکییان نییە، پێویستە سەرجەم فەرمانگە و دەزگاکان نووسراوەکانیان راستەوخۆ ئاراستەی بانکی تایبەتمەند بکەن بە مەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "پێویستە سەرجەم فەرمانگە و دەزگاکان نووسراوەکانیان راستەوخۆ ئاراستەی بانکی تایبەتمەند بکەن بە مەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە هەژماری بانکییان نییە، بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان".

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ رێکخستنەوەی بواری بانکی، پاڵپشت بە جێبەجێكردنی مادەکانی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، پێویست دەکات سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە تائێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی بڵاونەکردووەتەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال