کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو جارێکی دیکە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و وەزیری تەندروستی کۆبێتەوە، بە مەبەستی بڕیاردان لە پرۆسەی خوێندن.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەفتەی داهاتوودا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دۆخی تەندروستی".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی رابردووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی دا تاوەکو 1/12/2020.
س.س