کوردستانی

خۆڵ و خاشاک گەڕەکاکانی شاری کەرکوک دادەپۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵ و خاشاک گەڕەکاکانی شاری کەرکوک دادەپۆشێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرپەشتیاری گروپی شەقام رایدەگەیەنێت کێشەی خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکانی شاری کەرکوک چارەسەر نەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کیشەیە چارەسەر دەبێت و ئەو خۆڵ و خاشاکە لادەبرێت.

محەمەد جەلیل، سەرپەشتیاری گروپی شەقام لەبارەی زبڵ و خاشاک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کێشەیە هێشتا چارەسەر نەبووە، بەڵام لەدوای ئەو فشار و هەوڵانەی لەلایەن گروپی شەقام و هاوڵاتییان و رۆژنامەنوسانی کەرکوک ئەنجامدرا بەرپرسان خەمیان لە بابەتەکە خواردووە و بۆ دووەمجار چوونەوە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک هەڵمەتی پاککردنەوە هەیە لە شەقامەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکان لانەبراوە، بۆیە دەبێت پلانێکی ستراتیژی هەبێت لە رێی کۆمپانیایەکی باشەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت".

سەرپەشتیاری گروپی شەقام ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک لەو گەڕەکانەی کە دەکەونە لای شوێنە دیارەکان بۆ نمونە لای پارێزگار و چەند شوێنێکی دیکە خۆڵ و خاشاکەکەی لابراوە، بەڵام گەڕەکەکانی دیکە هیچ پاک نین".

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "رۆژی شەممە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ جارێکی دیکە گروپی شەقام گردبوونەوە ئەنجام دەدەین بۆ ئەو مەبەستە و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال