کوردستانی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردووتەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووتەوە "شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دۆمیز – دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە"، باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و زەرەر و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویداوە"، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکان ساڵانە ژمارەیەک لە هاوڵاتییان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە دەبنە قوربانی.
ک.ن
ک.ن
بیروڕا



