کوردستانی

بۆ دانەوەی قەرزەکانیان 30 رۆژ مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ دانەوەی قەرزەکانیان 30 رۆژ مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکردووە، دادگا ماوەی 30 رۆژی داوە بە كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل بۆ ئەوەی قەرزەكانی سەریان بدەنەوە، ئەوەشی ئاشکراکردووە، نزیکەی یەک ملیار دۆلار ئەو کۆمپانیایانە قەرزاری حکومەتن.

ئەسوان كلدانی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "دادگا ماوەی 30 رۆژی داوە بە كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل بۆ ئەوەی قەرزەكانی سەریان رادەستی حكومەت بكە، پێویستە لەو ماوەیەدا قەرزەکانی سەریان بدەنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو كۆمپانیایانە چەندین ساڵە خۆیان لە دانی باج و قەرزەكانی سەرشانیان دەدزنەوە، كە گەیشتوەتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار، عیراق تاكە وڵاتی جیهانە كۆمپانیاكانی پارەیان لەسەر كۆدەبێتەوە و نایدەن".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال