کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێکی یەک ساڵان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێکی یەک ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە و منداڵێكی یەك ساڵان گیانی لەدەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەفەیسبووكی خۆی بڵاویکردووەتەوە "شەوی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەشەوە منداڵێكی یەك ساڵان گیانی لەدەستداوە، چوار كەسی دیكەش برینداربوون" 

ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ روودەدەن و بەهۆیە چەندان کەس دەبنە قوربانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش بەشێکی زۆری رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بۆ رێنمایەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan