کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی دیکە لە ناو هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی دیکە لە ناو هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت، لە پشكنینە نوێكاندا دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس لە ناو هاوڵاتییاندا بڵاوبووەتەوە و بەشێکی ئەو پشکنینانەی کە دەکرێت و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین، گومان دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی سارس بن. 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئەنجامی چەند پشکنینێکی تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژەن بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەی ئاسادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "لە پشكنینە نوێكاندا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس لە ناو هاوڵاتییاندا بڵاوبووەتەوە".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "دەبێت بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت، جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە، هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتییان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەردەچن چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال