کوردستانی

کۆسرەت رەسوڵ: نەوەی شەھیدان گەورەترین سەرمایەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆسرەت رەسوڵ: نەوەی شەھیدان گەورەترین سەرمایەن
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رۆژی شەهیدی یەكێتیی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە رۆژی شەهیدی یەكێتیی، ئەركی هەموومانە خزمەتگوزاری پێشكەشی كەسوكاریان بكەین و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكەین.

لە رۆژی شەهیدی یەكێتیی، كۆسرەت رەسول عەلی، ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاندووە "دروود و سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاكی شەهیدانی یەكێتیی، ئەو شەهیدانەی لەپێناو كوردستان كەم ژیان و كەڵ ژیان. هەمیشە پێشمەرگە قارەمانەكانی یەكێتیی لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون، قوربانییان داوە و بەژیان و گیانی خۆیان بەرگریان لە كورد و كوردستان كردووە".

‎ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەوە تێكۆشەر و قارەمانانی یەكێتیی بوون لەژێر پەتی سێدارە، لە بەرانبەر ئەشكەنجە و ئازاری دڕندانەی بەعس بەدروشمی كەم ژیان و كەڵ ژیان پەتی سێدارە و رێگای شەهیدبوونیان هەڵدەبژارد، ‎ئەمڕۆ لە رۆژی شەهیدی یەكێتیی، ئەركی هەموومانە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان خزمەتگوزاری پێشكەشی كەسوكار و وارسی شەهیدان بكەین و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكەین و لەئاست پێویستییەكانیان دەستەوەستان نەبین".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan