کوردستانی
یهكشهممهی داهاتوو دهوامی ناو زانکۆ دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، لە یەکشەممەی داهاتوەوە دەوامی قۆناغی یهكهم لە ناو هۆڵەکانی زانکۆ دەستپێدەکات.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، لە یەکشەممەی داهاتوەوە دەوامی قۆناغی یهكهم لە ناو هۆڵەکانی زانکۆ دەستپێدەکات.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بڵاویكردووەتهوه "ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی گەرمیان لەسەرجەم بەش و کۆلێجەکان دەكەینەوە، رۆژی یەکشەممە (22-11-2020) دەوامی خوێندن لەسەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پێویستە بە رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستیی و خۆپارێزییەكان دەست بە خوێندنی وانەکان بكەن، لە ناو هۆڵەکانی زانکۆ".
ئەمە لە کاتێکدایە بههۆی بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له ساڵی رابردوهوه دهوامی خوێندنگه و زانكۆ و پهیمانگاكان راگیراوه و لە سەرەتای ئهمساڵەوە سهرهتا قۆناغی 12 ئامادهیی دهوامی دەستپێکرد، بهڵام دواتر دهوامكردن دوبارە راگیرایەوە.