کوردستانی

ژن و مێردێک لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان سووتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و مێردێک لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان سووتان
 مەودا میدیا - کاروان نوری

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ناحیەی ئاغجەلەر و گوندی گۆپتەپە چوار کەس بوونە قوربانی و دوو لە قوربانییەکان بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەوە سووتاون و ناسنامەشیان تا ئێستا نازانرێت.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر رایگەیاند "لە نێوان ناحیەی ئاغجەلەر و گوندی گۆپتەپە، دوو ئۆتۆمبیل، پێکیاندا داوە و بەهۆیەوە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکیان کە ژن و پیاوێک بوون سوتاون و لە ئۆتۆمبێلی بەرانبەریشدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تر بریندارە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراون، تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و تیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکانن، تا ئێستاش ناسنامەی ئەو کەسانە نازانرێت کە سووتاون".  
Qaiwan
Qaiwan