عیماد ئەحمەد
چیرۆکێک له جه‌له‌وه
وڵاتەكەم خۆش دەوێ
شارەكەم خۆشتر دەوێ
شەیدای جەلەوەم
جه‌له‌وه گه‌ڕه‌کێکی کۆنی خانه‌قینه و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌شی کوردبوون، به‌ڵام مۆزایكێكه لە كورد و عەرەب و توركمان و سوننە و شیعە و كاكەیی، ئەمەش وای كردووە له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان خەڵكەكەی بەئاسانی بێ ناكۆكی تایفەگەری و نەژادگەری بەیەكەوە بژین.
جه‌له‌وه هه‌ڵکه‌وتێکی سه‌یری هه‌یه، کۆڵان و جاده‌کانی به‌قه‌د نه‌هامه‌تی و کوله‌مه‌رگی ژیانی مرۆڤه‌کانی ته‌سک و پێچاوپێچن، كۆڵانێكی سەرەكی گه‌ڕه‌که‌که قیرتاو بوو، به‌ڵام هێنده ته‌سکبوو بە زەحمەت ئۆتۆمبێل پیایدا دەڕۆیشت، سێ كۆڵانی تری هێنده ته‌سکبوون ئۆتۆمبێلی هه‌ر پیادا نەدەڕۆیشت.
ئەم گەڕەکە دەكەوێتە دەستی چەپی شارەکە و لەنێوان رووباری ئەڵوەن و جۆگە ئاوی عالیاوەیە، لەوبەری ئاوی ئەڵوەنەوە لە سەر رۆخی ئاوەكەوە بە ریز بە یەكەوە، ماڵی قایمقام و قوتابخانەی سەرەتایی كچانی خانەقین و قوتابخانەی ناوەندی كچان و سه‌رای خانەقین و مزگەوتی مەجید بەگ و حەمامی عەبدوڵڵا به‌گ دەكەونە بەرانبەری و پشت و كەمەری بە باخ تەنرابوو، ئەو باخانەی كە دیمەنێكی رازاوەیان پێ بەخشیبوو، دارخورماكان سێبەری فێنك و سەعافهکانیش (لقی سەری دارخورما) باوەشێنی قرچەی گەرمای هاوینن. .كوپری گەورە كە پردێكی بەردینی كۆنە و لە سەردەمی سەفەوییەكاندا دروستكراوە جەلەوە دەبەستێتەوە بە بەشەكەی تری خانەقینەوە.
لە كۆتایی وەرزی زستاندا بەهۆی لافاوی ئەڵوەنەوە جاروبار رێگەی سەرەكی دادەخرا و لە وەرزی بەهاریشدا (قەداح)ی دار پرتهقاڵەكانی دەوروبەری بۆن و بەرامەی خۆشی بەسەردا دەباراند.
زۆربەی هەرە زۆری خانوه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که بە قوڕ و دارەڕا دروستکرابوون، زۆربەی خانووەكان چەند خێزانێكی تیدا دەژیا، ته‌نانه‌ت خانوی وا هەبوو حەوت خێزانی تێدابووه، به‌جۆرێک هەر خێزانێك ژوورێكی بە كرێ دەگرت پێی دەوترا (نزڵ) خانووەکەش هه‌رچه‌ند خێزانی تیدا بووایه یەک حەوز و بەلوعەی ئاو و یەک ئاودەستی هەبوو (پێ دەوترا عەدەبخانە) و زۆربەی خانووه‌کانیش ستارەی سەربانیان نەبوو، هاوینان هەمووان لەسەربان دەخەوتن و تا دره‌نگان خەریکی قسەوباسی رۆژانەی خۆیان بوون. بەیانیان بە دەنگی بولبول و چریكەی مەل و هاژەی ئەڵوەن و نەرمە تیشكی خۆر خەبەریان دەبووەوە.
بەهۆی نزیکی باخەكانەوە خەڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌که تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌بوو، فێری راوی باڵنده و دانانی تەڵە بۆ بەراز و كوشتنی مار بوبوون.
هەروەها نزیكیی ئەڵوەن وایكردبوو زۆربەی خەڵکەكە مەلەوان و فێری راووە ماسی بن. پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان خەڵکەكە بەهێز بوو به‌جۆرێک هه‌مووان لە خۆشی و ناخۆشی یه‌کتری به‌شدار بوون.
لە هاویندا ژنان بە هەرەوەزی خەریكی دروستکردنی دۆشاوی تەماتەی ئاوداری عالیاوە بوون و لە كۆتایی پایزیشدا هه‌مووان بە ژن و پیاو و منداڵەوە بە هەرەوەزیی بەشداریی (سەرام) بڕینی خوشە خورما دەكرد و لە دواییدا ژنان خەریكی دۆشاوی خورما دەبوون، هەندێ لە خێزانەكانیش (تەوشی) میوه‌ی هه‌ڵوه‌ریوی ژێر درختهکانیان بەردەكەوت.
ئەم گەڕەکە خاوەنی هەندێ کەسایەتی تایبەت بوو، هەر یەکە و لە بوارێكدا دیار و به‌رچاو بوون، به‌ڵام داخەکەم بۆ عەزیز نەسینێك بۆ ئەوەی هەریه‌که‌یان بكاتە کارەکتهر و پاڵەوانی چیرۆک و رۆمانه‌کانی.
یەکێک لە کارەکتهرهکانی چیرۆکی راسته‌قینه‌ی ژیان له جه‌له‌وه خاڵۆ نەزەر درێژ بوو، ئەم زاتە پیاوێكی باڵا بەرز و قیافەت رێکوپێك و گەنم رەنگی مەیلە و سپی و دەم بە پێکەنین بوو، لە بنه‌ڕه‌ته‌وه له گوندی عالیاوە و لەدایكبووی ساڵی (1928) و لە عەشیرەتی زه‌هاوی بوو، خێزاندار بوو و كوڕێك و شەش كچی هەبوو، ئه‌و پیاوه جوتیارێکی دەس بە بەرەکەت بوو.
خاڵۆ نەزەر سه‌ره‌ڕای جوتیاری کەرەستەی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ قەبر هەڵکەندن و لە کاتی مردنی کەسێک لە گەڕەکەکە ئەو لەگەڵ ژمارەیەک گەنج که منیش یەکێک بووم لەوان قەبرەکەیان ئامادە دەکرد و مردووه‌که‌یان بە خاك دەسپارد.
ئه‌و پیاوه هەموو ساڵێک لە پایزان بە هەرەوەزی لەگەڵ گەنجانی گەڕەکەکە سواقی قوڕی سەربانی خانوه‌کانی دەکرد، دوای ئەو بۆ ماوەیەك من ئەو ئەركەم گرته ئەستۆ.
خاڵۆ نەزەر پیاوێکی مسوڵمان و ئیماندار بوو، شانبەشانی ئەمەش پیاوێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن هەڵوێست و له رووی سیاسیشه‌وه كوردپەروەر و پارتی بوو.
دوای هەرەسی شۆڕش لە ساڵی (1975) خەڵکی خانەقین کەوتنە بەر شاڵاوێکی بەرفراوانی راگوێزان و ده‌رپه‌ڕاندن بۆ ناوچه‌کانی خوارووی عیراق، ته‌نانه‌ت لادێکان و دەوروبەری شارەکەیشی گرته‌وه. ئا لەو سه‌روبه‌نده‌دا خاڵ‌و نەزەر لە ترسی راگوێزانی زۆره‌ملێ، خۆی جەلەوەی جێهێشت و چووه ئەبو غرێب. سەید هاشم کە ئەفسەرێکی خانەنشینی سەردەمی مەلیک و ناسیاوی بوو لەوێ لە باخی ئەفسەرێکی دۆستی خۆی دایمەزراند و لەوێ نیشتەجێ بوون.
دوای ماوەیەک خاڵۆ نەزەر به عەگاڵ و عەبایەكی عەرەبییه‌وه سه‌ردانی جه‌له‌وه‌ی کرده‌وه بۆ ئەحواڵ پرسین و وەکو ئەوەش بڵێت ئەوە من پێشوەخت خۆم نەجات دا و ئێوەش چاوەڕوانی رەحمەتی بەعس بن، رۆژگار رۆیشت و قەدەریش وا بوو جەلەوە بەر راگوێزان نەکەوت.
دوای نزیکەی دوو ساڵ بەهۆی جەور و زوڵمی دامودەزگای ئەمن و ئیستخبارات و بێتاقەتی و نەگونجانی و هەستی نامۆیی وای له خاڵۆ نەزەر کرد بە ناچاری بڕیاری گەڕانەوە بۆ جه‌له‌وه بدات، به‌ڵام سیناریۆیه‌کی سه‌یری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی داڕشتبوو. پێشتر ئەندامانی خێزانەكەی ناردەوە و گوایه خۆی دوای ئه‌وان دێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێک دوای هاتنه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی هەواڵی خۆکوشتنی خاڵۆ نەزەر گەیشت کە بە پەتێک خۆی بە دار توویەكی باخەکەوە هه‌ڵواسیبوو و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو. ئیتر قه‌ده‌ر وایکرد له جیاتی خۆی ته‌رمه‌که‌ی بهێندرێته‌وه بۆ جەلەوە و بە هەمان کەرەستەکەی خۆیشی له گۆڕستانی ئیمام عه‌باس به خاک بسپێردرێت.
لەو كاتەدا خەڵکی گەڕه‌ک هه‌ندێکیان خەفەتباربوون بۆ مردنی، ئه‌وانی تریش ره‌خنە و گلەیی گازاندەیان لێی هه‌بوو، من ئه‌وکات لە بەرەی دووەمدا بووم و ره‌فتاره‌که‌ی خاڵۆ نەزەرم به دڵ نه‌بوو، ده‌مووت چۆن ده‌بێ که‌سێک به‌هه‌ر هۆیه‌ک و له‌ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت، ده‌ست له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبگرێ، به‌ڵام نه‌مده‌زانی خاڵۆ نەزەر له ناخیدا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک نه‌شکاوه بگره پته‌وتر بووه.
چیرۆکی خاڵۆ نەزەر و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌که له دنیایه‌کی ساده و بچووک روویان ده‌دا، له جوگرافیایه‌کی پڕ له مه‌ینه‌ت و ئازار و کوێره‌وه‌ری هه‌ڵده‌قوڵان، به‌ڵام به‌یه‌که‌وه زنجیره‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی رووداو و به‌سه‌رهاته‌کانی کوردستانیان ته‌واو ده‌کرد.
ئه‌و رووداوه بچوکانه به‌یه‌که‌وه ما‌نایان ده‌دا بە ژیان، دوای چه‌ندین ساڵ له‌و به‌سه‌رهاتانه، ئێستا به‌ده‌ست خۆم نییه بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵم په‌لکێشم ده‌که‌ن بۆ به‌راوردێکی سه‌یر. به خۆم ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌وکات ئەو پیاوه کردی ته‌نیا زیانی بۆ خۆی و ناو و ناوبانگی تاکه‌که‌سی خۆی بوو، به‌ڵام لەبەر پارێزگاری له كەرامەت و عیزەتی نەفس وازی لە ئایین و دنیا هێنا و خۆیكوشت، رووی نه‌هات جارێکی تر ته‌نیا له‌به‌ر راکردن و پۆشینی عه‌گال و عەبای عەرەبی رووبکاته‌وه جه‌له‌وه و سه‌ره‌نجام سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ر خۆیدا سه‌پاند.
داخەكەم، نازانم چۆن بەراوردی ئەمڕۆ بەو رۆژگارە بكەم، بەڵام دەتوانم بڵێم سەد رەحمەت لە رۆحی خاڵۆ نەزەر.