عیماد ئەحمەد
ساڵی 2002 بایدن چی پێوتین و ئێستا چۆن مامەڵە دەكات؟
هەڵبژاردنی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمەریكا یادەوەرییەكی بەر لە رووخاندنی رژێمی سەدامی بیرخستمەوە، لە میانەی ئامادەكاریی بۆ لێدانی رژێمی ئەوسای عیراق لە رۆژی 7/12/2002 لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین وەكو شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی، لەگەڵ جۆ بایدن كۆبووینەوە، كە ئەوكات بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس بوو.
شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كاك بەرهەم و بەندەش بەشدار بوو، شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی كاك نێچیرڤان بوو، لەكۆتایی كۆبوونەوەكە و باسوخواسەكان، من پرسیارێكم لە بایدن كرد، لێم پرسی لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ساڵی 1975 بەگەرمی پشتیوانیتان لە كورد كرد، بەڵام دوایی لەبەر خاتری رژێمی ئەوكاتی ئێران پشتتان لە ئێمە كرد.
ئەی ئێستا ئەمەریكا تاكوێ پشتیوانی لە كورد دەكات، ئایا ئەم جارەش لەبەر خاتری توركیا پشتمان تێناكات؟ توركیا ئەو كات هەندێ مەرجی هەبوو بۆ بەشدارییكردن لە پرۆسەی رووخاندنی رژێمی بەعس.
بایدن زۆر بەڕاشكاوی وەڵامی دامەوە، وتی: ئەمەریكا نكوڵی لە رەوایی مەسەلەی كورد ناكات، تا ئەو شوێنە پشتیوانی سەرڕاستی كورد دەبێت كە خاوەن سیاسەتێكی عەقڵانی و مەنتیقی بێت، بایدن وتی خۆ ئەگەر کورد كەركوك دەكاتە پایتەختی كوردستان، ئەوا لەمەدا ئەمەریكا پشتیوانیتان لێ ناكات و لەگەڵتان نابێت.
بۆیە بایدن ئەو نموونەیەی هێنایەوە، چونكە وەک یەكێتی و پارتی، دوای رێکكەوتنی واشنتۆن، پرۆژی دەستوورێكمان ئامادەكردبوو، لەوێدا كەركوك وەكو پایتەختی كوردستان دانرابوو.
بیرمە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە كاك نێچیرڤان پێیوتم دەستخۆش، پرسیارێكی زۆر گرنگت كرد و وەڵامێكی روونیشمان وەرگرتەوە.
سەرۆك بایدن كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بە رەسمی وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار دەبێت، دڵنیام شارەزایی و ئەزموونێكی زۆری سەبارەت بە عیراق و كوردستان بەگشتی هەیە، بەڵام ئاخۆ لەم پۆستە گرنگەدا هەمان بۆچوونی هەیە و سەركردایەتیی سیاسی كوردیش ئێستا بە روونی سیاسەتی خۆی گونجاندووە لەگەڵ عەقڵ و مەنتقدا؟