کوردستانی
سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ لە قەڵاچوالان ئەنجام دەدرێت.
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات".
لەبارەی ئەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت وتی "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لەو کێشانە دەکەین کە لە ئێستادا لە عیراق و هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە".
س.س