کوردستانی
داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێدانی خوێن لە شاری سلێمانی بە رێژەی لە 50% کەمیکردووە، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات بێن خوێن ببەخشن، چونکە رۆژانە پێویستیان بە زیاتر لە 100 بوتڵ خوێن هەیە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا و نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا.
جەبار محەمەد، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە بەهۆی خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە رێژەی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ پێدانی خوێن لە 50% کەمیکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژانە بەردەوام خواست لەسەر خوێن هەیە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا و نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا، ئەمەش قەیرانی بۆ بانکی خوێن دروستکردووە و لەم کاتەدا ناتوانین پێدوایستییەکانی هاوڵاتییان و نەخۆشخانەکان و ئەو کەسانەی پێویستیان بە خوێنە پڕی بکەینەوە".
باسی لەوەشکرد "پێشووتر رۆژانە لە بانکی خوێن 150 بوتڵ خوێن وەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو رێژەیە زۆر کەمبووەتەوە، بۆیە بەلایەنی کەمەوە دەبێت رۆژانە لایەنی کەم نزیکەی 100 بوتڵ خوێن وەربگیرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەکان پڕبکەینەوە".
جەبار محەمەد ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییان دڵنیا دەکینەوە لێرە سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بێن خوێن ببەخشن".
س.س