کوردستانی

گۆڕان مەرجی خۆی بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان مەرجی خۆی بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئاشکراکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە باس لە کۆبوونەوی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان ئاشکرای دەکات، پێویستە سێ لیژنە دروست بکرێت پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.

عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان، 21ی تشرینی دووەمی 2020 بڵاویکردووەتەوە "پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، پێویستە سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی هەر سێ لایەنەکە بەرهەمی هەبێت".

سەبارەت بە ئەو لیژنانەی کە ئاماژەی بۆ کردووە ناوبراو روونیکردووەتەوە "ئەو لیژنانە ئەگەر دانرا، بریتیبن لە لیژنەی داهات و ئابوری، لیژنەی حوکمڕانی و کارنامەی حکومەت، لیژنەی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەمەش کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو دەبێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی ساڵێک دەبێت باس لە کۆبوونەوەی ئەم سێ لایەنە دەکرێت، بەڵام تا ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە.

ک.ن