کوردستانی

لەم ناوچەیەی هەرێم ئامادەکاری بۆ بەرگرتن لە مەترسی لافاو دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیەی هەرێم ئامادەکاری بۆ بەرگرتن لە مەترسی لافاو دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بە مەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو و ئاگاداربوون لە توند و تۆڵی بوونی بەربەستەکان، قایمقامی کەلار رایگەیاندووە، سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە ئامادەباشی تەواوەوە.

شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی کەلار، ‌ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووەمی 2020، بە مەودا میدیای راگەیاند "بە مەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو و ئاگاداربوون لە توند و تۆڵی بوونی بەربەستەکان، سەرجەم تیمەکانمان خستووەتە ئامادەباشی تەواوەوە بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێکی دروستبوونی لافاو لە گەڕەکەکان ئامادەبن و زەرەر و زیان بە هاوڵاتییان نەگات".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "چەند کەموکورتییەک هەبوون و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرا چارەسەرکران، ساڵانە پێش دروستبوونی هەر رووداوێک ئامادەکاری تەواو دەکەین بۆ ئەوەی هیچ مەترسیی و زیانێک بەر هاوڵاتییانی ناوچەکە نەگات".

ئەمە لە کاتێکدایە لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ، ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال