کوردستانی
جەمال کۆچەر: تەنها رەبولعالەمین دەزانێت مووچەی هەرێم چی لێدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە گەر ئەمجارە هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بەو مەرجانەی لە یاسای قەرزدا بۆی دیاریکراوە، پێناچێت بەغدا هیچ بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق به دەنگی ئەمەریکا راگەیاندووە "گەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بەو مەرجانەی لە یاسای قەرزدا بۆی دانراوە، لەوانەیە سیناریۆی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بێ خواستی کورد، لە بودجەی 2021 یشدا دووبارە ببێتەوە، هەرێمی کوردستان تا ئێستا پابەند نەبووە، بۆیە بۆ هەموومان قورسە بەرگری بکەین و چەکی دەستمان لاوازە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەوەی بەغدا دەیەوێت، بەهیچ شێوەیەک پێموانیە هەرێم پابەند بێت، تەنها رەبولعالەمین دەزانێت، مووچەی هەرێمی کوردستان چی لێدێت، دواتریش ئەوانەی هەرێمی کوردستان دەزانن، چونکە تەنها خۆیان دەزانن، چۆن بڕیار دەدەن".
ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە پەرلەمانتارانی سەر بە لایەنە عیراقییەکان، لە رێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و بە پابەند نەبوون بەرانبەر بە رێککەوتنەکان تۆمەتباری دەکەن.

بیروڕا