کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
ئێوارەی ئه‌مڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز، کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (21-11-2020)، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز، روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری لاندكرۆزه‌كه گیانی لەدەستداوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "رووداوەکە له‌سەر رێگه‌ی پێنجوێن له‌نزیك كه‌وڵۆس روویدا و شۆفێری لاندكرۆزه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه".
ک.ن