گێتی

هۆشدارییەک لە ئەمەریکاوە بۆ ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە ئەمەریکاوە بۆ ئێران
مەودا میدیا-

لە نوێترین هەنگاویدا ئەمەریکا فڕۆکەی پێشکەوتووی B52ی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە، ئەمەش پەیامێکە بۆ ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانییەتی لەو ناوچەیە.

ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، ئەمەریکا فڕۆکەی پێشکەوتووی B52ی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەب جێگیرکردووە، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لەو ناوچەیە.

بەپێی رای شارەزاین پێیان وایە، جێگیرکردنی فڕۆکەی B52ی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێک بۆ وڵاتی ئێران، چونکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ماوەی رابردوودا هێرشەکردنە سەر ئێرانی لەگەڵ راوێژکارەکانی تاوتوێکرد.

س.س