کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە رەگەز عەرەبی راگەیاند بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ویستیانە ئەو پارەیە لە  بازاڕەکانی کەربەلا ساغبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیرکرد کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێبوو".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبارانی ناوبراو، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی مادە (281) لە یاسای سزادان راگیران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan