کوردستانی
تورکیا چەند گوندێکی کوردستان تۆپباران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانی تورکیا دوو گوندیان لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ تۆپباران کرد، بەهۆی تۆپبارانەکەوە زیانێکی زۆر بەر دانیشتووانی گوندەکان کەوتوو و کارەبای هەردوو گوندەکە پچڕا.
دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە هەردوو گوندی بانکی سەروو و خوارووی ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆی تۆپبارانکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی تۆپارانکەوە کارەبای هەردوو گوندەکە بڕاوە و زیان بەر ماڵەکانی گوندەکان کەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
س.س

بیروڕا