کوردستانی

219 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لەناوبران

مەودا میدیا - سلێمانی |


219 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لەناوبران
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە 10 مانگی رابردوودا توانراوە دەست بەسەر 219 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوودا بگیرێت و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێریش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە نرخەكان و رێنماییە تەندروستییەكانەوە بووە.
 
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاندووە "تیمەكانی چاودێری بازرگانی بە هەماهەنگی لەگەل لیژنەكانی قایمقامیەت و تەندروستیی توانیومانە لە ماوەی کەمتر لە 10 مانگدا دەستبگرین بەسەر 219 تۆن خۆراك و كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو و لەناویان ببەین".
 
بەرێوبەری چاودێری بازرگانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی پابەند نەبوونیان بە نرخەكان و رێنماییە تەندروستییەكان هەر لە ماوەی ئەو 10 مانگەدا لیژنەكانمان 375 شوێنیان داخستووە، بەهۆی بوونی كاڵا و خۆراكی ماوەبەسەرچوو".
Qaiwan
Qaiwan