کوردستانی
سبەی دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا سبەی دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان نابێت.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا سبەی دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان نابێت.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "پیشەوەران و خاوەن كارگەكانی ناوچەی پیشەسازی یەک، پشت دەروازە ستی و نزیك ئاوبارە، كە دەكەونە سەر فیدەری (٥٠)، سبەینێ دوو شەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتییان، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، لە كاتژمێر حەوتی بەیانی تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ، كارەبایان نابێت.