کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: دوو منداڵە ونبووەكە دۆزرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: دوو منداڵە ونبووەكە دۆزرانەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی رۆژی (16-9-2020) لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دوو منداڵی تەمەن دوو، سێ ساڵان بە ناوەکانی زوهرە و یوسف دۆزرانەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، تا ئێستا کەسوکاریان دیار نییە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى بە مەودا میدیای رایگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی (16-9-2020) لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دوو منداڵی تەمەن دوو، سێ ساڵان بە ناوەکانی زوهرە و یوسف دۆزرانەوە، تا ئێستاش کەسوکاریان دیار نییە و بەبڕیاری دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەژین".

ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە کەسوکارى ئەو دوو منداڵە و هەر کەسێک دەکەین کە زانیارییان لەبارەی ئەو دوو منداڵەوە هەیە، پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال