کوردستانی
کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کەمکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە، بە لەبەرچاوگرتنى باوردۆخى هاوڵاتییان کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیان کەمکردووەتەوە.
وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە، بە لەبەرچاوگرتنى باوردۆخى هاوڵاتییان کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیان کەمکردووەتەوە.
د. ئارام محمد، وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە "هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەمووان رەچاوى بار و گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ هەمووان دەستەبەر بکەین".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە لەبەرچاوگرتنى باوردۆخى هاوڵاتییان بڕیارماندا بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ئەویش بەپێى ئەنجامەکانى رێزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى (2019) ".
کەمکردنەوەی کرێی خوێندنیش بەمشێوەىەی خوارەوە دەبێت:
کەمکردنەوەی کرێی خوێندنیش بەمشێوەىەی خوارەوە دەبێت:
ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەرێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەرێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەرێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەرێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.