کوردستانی

ئەو کەسانەی هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەکەی سلێمانی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسانەی هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەکەی سلێمانی دەستگیرکران
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی عەقاری، ئەو کەسانە دەستگیرکران کە هەڵیانکوتایە سەر چێشتخانەیەک و بە چەند کەسێکەوە لە خاوەنی چێشتخانەکەیان دابوو.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "دوای ئەوەی چەند کەسێک ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر خاوەنی چێشتخانەیەك، کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی عەقاری دەستگیرکران و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ئەمە لە کاتێکدایە وەستا کامەران، خاوەنى چێشتخانە و کەبابخانەى وەستا کامەران لەگەڕەکى شارى عەقارى سلێمانى رایگەیاند "دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزێکى چەکدار بەدوو وەنەوشەى جام رەشەوە هێرشیان کردە سەرمان و لەناو چێشتخانەکەدا بە 12 کەس پەلاماریاندام و پەنجەشم بەو هۆیەوە بریندارە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال