کوردستانی
پۆلیسی گەرمیان: دوای ئەوەی سێ برا خوشکەکەیان هەڵواسی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو، ژنێكی لەدایكبووی 1994 لەماڵەكەی خۆیدا بە هەڵواسراوە دۆزرایەوە، دوای كەمتر لەدوو كاتژمێر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران، كە سێ كەسیان برای كوژراوەكەن.
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو، ژنێكی لەدایكبووی 1994 لەماڵەكەی خۆیدا بە هەڵواسراوە دۆزرایەوە، دوای كەمتر لەدوو كاتژمێر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران، كە سێ كەسیان برای كوژراوەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو ئاگاداركراینەوە لەبوونی تەرمێك لەگەڕەكی شارەوانی دووی شارۆچكەی كەلار، دەركەوت ژنێكی لەدایكبووی 1994 لەماڵەكەی خۆیدا هەڵواسراوە وگیانی لەدەستداوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە لەشوێنی رووداوەكە كرا و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشكنین رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كرا، دوای كەمتر لەدوو كاتژمێر توانیمان چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەین، كە سێ كەسیان برای كوژراوەكەن".
روونیشکراوەتەوە "دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نا بەتاوانەكەدا كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە".