کوردستانی
هاوردەکردنی جۆرێک ماسی بۆ هەرێم راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەمەبەستى پاراستن و پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆ، هاوردەکردنی جۆرێکی ماسی راگرت.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەمەبەستى پاراستن و پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆ، هاوردەکردنی جۆرێکی ماسی راگرت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاویکردووەتەوە "بەمەبەستى پاراستن و پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆ بریارمانداوە هاوردەکردنی ماسی کارب لە 10-12-2020 بۆ کاتێکی نادیار رابگرین".
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە لە بەرواری 15-4 ی هەموو ساڵێک بۆ ماوەی دوو مانگ و تا بەرواری 14-6 کە بە وەرزی دانانی گەرای ماسییەکان دانراوە، راوکردنی ماسیی بە هەموو جۆرێک قەدەغە دەکرێت.