کوردستانی

هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکرێن
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت خواستی بەكارهێنانی كارەبا لە سێ هەزار و 200 مێگاواتەوە بۆ چوار هەزار و200 مێگاوات بەرز بووەتەوە, ئاماژە بەوەشدەکات ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی كارەبا توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای رۆژانەی بۆ 3200 - 3200 مێگاوات بەرز بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، لەماوەی هەفتەیەکدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە, هەروەها بەو هۆکارانەی سەرەوەیە کە رۆژانە كارەبا 10 بۆ 16كاتژمێر دەدرێت".

ئەوەش هاتووە "وەزارەتەکەیان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و باشتر كۆنترۆڵكردنی".

باس لەوەشکراوە "لیژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانتر و زیاتر دەست بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن، داوا لە هاوبەشانی كارەباش دەكەن لەم وەرزەدا زیاد لە پێویستی خۆیان كارەبا بەكارنەهێنن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan