کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت لە هەوڵدان بە زووترین کات بەغدا پارەکە بنێرێت.

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هێڵین لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی عیراق دەستپێدەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال