کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/11/25ى راگه‌یاند.

به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/11/2020 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی بەڕێز ( وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكـمی برگـه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (66) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

دووه‌م: خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan