کوردستانی

حکومەت هاوکاری بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت هاوکاری بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دینار وەک هاوکاری بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دەستیپێکردووە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، وتەبێژی وەزارەتەکەش رایدەگەیەنێت دابەشکردنی پارەکە بەپێی خشتەی هەفتانە دەبێت.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دینار وەک هاوکاری بەسەر کەمدەرامەتاندا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم پرۆسەیە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە لەلایەن حکومەتەوە ئەو بڕە پارەیە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پارەیە دابەشدەکرێت بەسەر هەژاراندا بە تایبەت خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو کەسانەی هیچ مووچەیەکیان نییە یان مووچەکانیان لە خوار 300 هەزارەوەیە، هەروەها ئەم 100 هەزار دینارە بەسەر 140 هەزار خێزاندا دابەش دەکرێت لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "دابەشکردنی پارەکە دەستیپێکردووە، لەبەرئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە وامان بە باش زانی بەپێی خشتە دابەش بکرێت و هەفتانە  ئەو خشتەیە دەدرێت بە بانکەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan