کوردستانی
رێگەی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە بەم نزیکانە دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە بەردەوامە، ئاماژە بەوەشدەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە چوارقوڕنە - ھیزۆپ بەڕووی ھاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پرۆژەکە بەشێکە لە پرۆژەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە کە لە سێ قۆناغ پێکھاتووە، قۆناغی یەکەمی کە لە چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپە کارکردن تیایدا بەردەوامە و لەئێستادا رێژەی کارکردنی گەیشتووەتە زیاتر لە 85%، بودجەی ئەم قۆناغە زیاتر لە 52 ملیار دینارە، کە پێکھاتوwە لە رێگایەکی دووساید بە درێژی 180500کم".
ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا و دوای تەواوکردنی ئەم قۆناغەی پرۆژەکە، کە بریتییە لە رێگەی دووسایدی چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپ بەڕووی ھاوڵاتییان و شۆفێراندا بکرێتەوە، ھاوکات کارکردن لە بڕگەکانی دیکەی پرۆژەکە بەردەوام دەبێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە رۆژی 2020/10/11 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پرۆژەکەی بەسەرکردەوەو دەستەی سەرپەرشتیار و بەڵێندەری راسپارد کە دەستبکەنەوە بە کارکردن بۆ ئەوەی ھەرچی زووە تەواو بکرێت.
س.س