کوردستانی
ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، داخڵکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە.
ئهمڕۆ دووشهممه 23ی تشرینی دووهمی 2020، د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دوو هەزار و 259 تووشبووی نوێیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵكراون، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکەدا چارەسەر وەردەگرن گەیشتە، سێ هەزار و 811 نەخۆش".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئهوهشی خستهڕوو "تا ئێستا هەزار و 552 حاڵەتی نەخۆشی خوێنی نا شێرپەنجەیی، كە پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر بووە لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵكراون".
ئەمە لە کاتێکدایە داخڵکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە، چونکە ساڵی پار زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵکرابوون.
ک.ن