کوردستانی

سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان راگیرا، سبەی شاندێکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە دەچێتە بەغدا.

بڕیاره‌ سبه‌ی‌ سێشه‌ممە، 24ی‌ تشرینی‌ دووه‌م، شاندێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا و هاوکات بابەتی بەشە بوجەی هەرێم لە داهاتی حکومەتی عیراق بۆ ساڵی 2021، بچێته‌ به‌غدا".

ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی کورد، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو رێککەوتنەی کە لە نێوان هەردوولا واژۆ کرا، ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان راگیرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال