کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیكەش بریندارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیكەش بریندارە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك گوندی میریاسی خواروو، هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیكەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووتەوە "ئەمڕۆ دوو شەممە (23-11-2020)، لە شارۆچكەی قەرەداغ لە نزیك گوندی میریاسی خواروو، لە رووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا بارهەڵگر وەرگەڕاو و لەئەنجامدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداو هاوڵاتییەكی دیكە برینداربووە".

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە "هەر دوو قوربانییەكە، كە لە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە پێكهاتبوون بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی هاوڵاتییەك چونەتە قەرەداغ".

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کە ساڵانە بڵاودەکرێتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتوچۆ دەبنە قوربانی و بەشێکی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆش بۆ تیژڕەویی ئۆتۆمبێلەکان دەگێڕنەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال