کوردستانی
لەسەر رێککەوتنی "پەنجا ساڵی" داوای بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمانی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
دوو ئەندامى پەرلەمانى عیراق راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دەستمان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە، بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر رێککەوتنی بەناو "پەنجا ساڵی" لەگەڵ تورکیا.

سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد (23ى تشرینى دووەمى 2020) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە "پرسی نەوت و رێککەوتنی بەناو "پەنجا ساڵی" یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکان لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و پرسی مووچەخۆران، بۆیە دەبێت چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم پرسە بکرێت".
ئەوەشیان ئاشکراکردووە "بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی ئامادە نەبوو زانیاری دروست بۆ پەرلەمانی کوردستان بخاتە روو سەبارەت بە مەلەفی نەوت و پرسی مووچە، بۆیە لە ئێستادا دەستمان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە، بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری نەوتی عیراق بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەسەر رێککەوتنی بەناو "پەنجا ساڵی" لەگەڵ تورکیا و ئایندەی مەلەفی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد".
بیروڕا