کوردستانی
وەزیری تەندروستیی سەبارەت بە بوونی ڤایرۆسی سارس روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزیری تەندروستیی سەبارەت بە ئەو هەواڵانەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لەسەر ڤایرۆسی سارس، بڵاوکرانەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هیچ نەخۆشیەکی جۆری ڤایرۆسی سارس بوونی نییە.
وەزیری تەندروستیی سەبارەت بە ئەو هەواڵانەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لەسەر ڤایرۆسی سارس، بڵاوکرانەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هیچ نەخۆشیەکی جۆری ڤایرۆسی سارس بوونی نییە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان لەکۆنڤڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هیچ نەخۆشیەکی جۆری ڤایرۆسی سارس بوونی نییە، شێوازێکی هەڵە و بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی پزیشکی بڵاوکراوتەوە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری تەندروستیی ئەوەشی خستەڕوو "کەمبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا مانای تێپەڕاندنی مەترسیەکان نییە و پابەندبوون بە رێککارەکان خاڵی سەرکەوتن دەبێت بەسەر کۆرۆنا، دابینکردنی ڤاکسینیش ئەرکی دەوڵەتە و داوا لەعیراق دەکەین لەدابینکردنی ڤاکسین تێکەڵی کێشە سیاسیەکانی نەکەن".