کوردستانی
بڕی 100 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی بڕیاردرا بە دابەشکردنی هاوکاری بۆ 4500 خێزان، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت.
دوای ئەوەی بڕیاردرا بە دابەشکردنی هاوکاری بۆ 4500 خێزان، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت.
قایمقامیەتى قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ سێشەممە (24-11-2020)، دەست بە دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت، کە پێشتر لە رێگای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ناوەکانیان تۆمارکراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "هاوکارییەکە بڕی 100 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک و ئەو خێزانانەی کە سودمەندبوون ژمارەیان 4500 خێزانە و ناوەکان لە رێگای فۆڕمێکەوە وەزارەتی ناوبراو لەماوەی رابردوودا تۆماریکردووە و دوای پێداچونەوە، رەزامەندی لەسەر 4500 خێزانی سنورکەماندا بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە".