کوردستانی

داوایەکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بانگەوازێكی بەپەلەی راگەیاندووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، باڵانسی خوێن زۆر کەمیکردووە و داواکارن لە خوێنبەخشان، بەزووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین.

ئەمرۆ سێشەممە (24-11-2020) بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بڵاویكردووەتەوە "سەرەڕای نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە، ژمارەیەک تووشبووانی کۆرۆنا پێویستیان بە خوێنە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزێنێکی زۆر لە باڵانسی خوێن، بۆیە داواکارین لە خوێنبەخشان بە زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین".

ئەوەش خراوەتەڕوو "داواکاریمان لە کۆمەڵە و ریکخراوەکانی خوێن بەخشین هەیە هەماهەنگ بن و رۆڵی خۆیان بگێڕن، پێویستە ئەو كەسانەی سەردان دەكەن لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 8ی شەو سەردانی بانكی خوێن بكەن لە پشت نەخۆشخانەی رزگاری".
Qaiwan
Qaiwan