کوردستانی

ئیحسان چەلەبی: جگە لە هێزی پێشمەرگە هیچ هێزێک لە ناوچەکە بوونی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیحسان چەلەبی: جگە لە هێزی پێشمەرگە هیچ هێزێک لە ناوچەکە بوونی نییە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵیک لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە تێیدا وا نیشان دەدرا، هێزێکی زۆر بە چەکەوە لە ناوچەی سیدەکان بڵاوکراوەتەوە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە کۆمەڵە هێزێک لە ناوچەکەمان بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە و ئەوەی کە هەیە تەنها هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستانە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە بەشێک لە میدیاکانەوە بینیومە باس لە ئەو هێزانە دەکرێت کە بە چەکی قورسەوە هاتوونەتە ناوچەکە، ئێمە وەک بەرێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال